ئیبراهیمۆڤیچ: ته‌نیا له‌گه‌ڵ یه‌ك راهێنه‌ر ناگونجێم
مۆرینهۆ و ئانچیلۆتی ژیر و سه‌ركرده‌ن
زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی سوید كه ئێستا بێ یانه‌یه و ره‌نگه له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا به فه‌رمی په‌یوه‌ندی به مانچێسته‌ر یونایتده‌وه بكات، له لێدوانێكدا ستایشی مۆرینهۆ و ئانچیلۆتی ده‌كات و دیسان ره‌خنه له گواردیۆلا ده‌گرێت.
ئیبراهیمۆڤیچ له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانیا ده‌ڵێت: زۆر سه‌رسام به كه‌سایه‌تی ئانچیلۆتی و مۆرینهۆ، ئه‌و دووانه به‌راستی ژیر و سه‌ركرده‌ن.
زڵ‌اتان ده‌شڵێت: من په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ هه‌موو راهێنه‌رێك باشه و ده‌توانم له‌گه‌ڵ هه‌موو جۆره كه‌سایه‌تی و راهێنه‌رێك خۆم بگونجێنم ته‌نیا گواردیۆلا نه‌بێت.
ئیبراهیمۆڤیچ كاتێك له 2012 یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی به‌ره‌و پاریس سانجێرمان جێهێشت، له یه‌كه‌مین لێدوانی‌دا گوتی: من وه‌كوو پادشایه‌ك هاتوومه‌ته پاریس و وه‌كو ئهفسانهیهكیش میلانم جێهێشت، ئێستایش ده‌یه‌وێت وه‌كو گۆڵكهرێك بۆ یه‌كه‌مینجار له پرێمه‌ر لیگ ده‌ربكه‌وێت.