راگه‌یه‌ندراوێك له پێشمه‌رگه‌وه
له باره‌ی په‌لاماری ئه‌مشه‌وی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی په‌لاماری ئه‌مشه‌وی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، هاتووه: "ئەمشەو 29ی 11ی 2021 کاتژمێر 22:05ی شەو، جارێکی تر، تیرۆریستانی داعش، هێرشیانکردە سەر سەنگەرەکانی فەوجی 2ی لیوای 9ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لەسنووری کفری".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، وه‌زاره‌ت رایگه‌یاندووه، "لە ئەنجامی بەرگریەکی کەم وێنەی هێزەکانمان لەو سنوورە، بەخوێنی ئاڵی شەهیدبوونی پێشمەرگەیەک و برینداربوونی سێ پێشمەرگەی تر، هێرشە تیرۆریستیەکە تێکشکێنرا، لە ئێستاشدا هێزەکانی پێشمەرگە لەراوەدوونانی تیرۆریستان بەردەوامن".
ناوی شه‌هید: محه‌مه‌د مه‌نسوور
ناوی برینداره‌كان:
به‌کر قادر سەعید لەدایکبووی ساڵی 1984
یه‌حیا عادل فه‌رج لەدایکبووی 1989
شاخەوان قادر سەعید لەدایکبووی 1986