ئه‌ڵمانیا... داعشێك به‌تاوانی جینۆسایدكردنی ئێزدییه‌كان دادگایی ده‌كرێت
"ئه‌مه یه‌كه‌م وڵاته له ئاستی جیهان به فه‌رمی سزا بۆ تاوانبارانی جینۆسایدكردنی ئێزدییه‌كان ده‌ربكات"
K24 - هەولێر:
دادگایه‌كی ئه‌ڵمانیا بڕیاری به‌ندكردنی هه‌تا هه‌تایه‌ی بۆ ئه‌ندامێكی گرووپی داعشی به ره‌گه‌ز عێراقی به تۆمه‌تی جینۆسایدكردنی ئێزدییه‌كان، ده‌ركرد.
دادگای تاوانه‌كانی فڕانكفۆرت بڕیاری به‌ندكردنی هه‌تا هه‌تایه‌ی بۆ ته‌ها جومه‌یلی به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی ده‌ركرد، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش ئه‌م تاوانه‌ی به جینۆساید وه‌سفكرد.
پێشتریش فینیشی هاوژینی ته‌ها جومه‌یلی كه ته‌مه‌ن (30) ساڵه سزای به‌ندكردنی 10 ساڵی له لایه‌ن داگای میونیخی ئه‌ڵمانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، ئه‌میش به‌هۆی ئه‌نجامدان و هاوكاریكردن بۆ تاوانی كووشتن و جه‌نگ ئه‌م سزایه‌ی بۆ ده‌رچوو، كه ئه‌مه یه‌كه‌م وڵاته له ئاستی جیهان به فه‌رمی سزا بۆ تاوانبارانی جینۆسایدكردنی ئێزدییه‌كان ده‌ربكات.
دادگای تاوانه‌كانی فڕانكفۆرت رایگه‌یاند، ته‌ها جومه‌یلی به‌تاوانی جینۆساید‌كردن سزای به‌ندكردنی هه‌تا هه‌تایی بۆ ده‌رچووه.
له هاوینی 2015، ته‌ها جومه‌یلی و هاوژینه‌كه‌ی، به‌مه‌به‌ستی به (به‌نده‌كردن)ـی كچێكی ته‌مه‌ن 5 ساڵیی ئێزدییان به دایكه‌وه كڕی، كاتێك جومه‌یلی ئه‌و منداڵه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی خانووه‌كه‌ی له ژێر پله‌ی گه‌رمای 50 پله‌ی سیلیزی به‌ستایه‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی به‌هۆی تێنوێنتیه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌دات و به‌ناچاری دایكی ئه‌و كچه كه ناوی (نوڕا) بوو، دوای مردنی كچه‌كه‌ی وه‌ك خزمه‌تكار له‌ماڵه‌كه‌ی جومه‌یلی مایه‌وه.
به‌گوێری به‌ڵه‌نامه‌كان، ته‌ها جومه‌یلی ژماره‌یه‌ك پله و پۆستی له ریزی داعش وه‌رگرتووه، به‌تایبه‌ت له رققه‌ی پایته‌ختی داعش، وێڕای هه‌بوونی به‌رپرسیارێتی له عێراق و توركیا، كه دواجار له یۆنان ده‌ستگیر كرا و راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا كرایه‌وه.
رۆیته‌رز