سالار عوسمان: میدیا سه‌ری له ئاژاوه و دووبه‌ره‌كیدایه
"له ئێستادا میدیا هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی"

K24 – هه‌ولێر:
سالار عوسمان، بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پرسه‌كانی كۆچكردن و خۆپیشاندانه‌كان و هێرشه‌كانی داعش، رایگه‌یاند، به‌داخه‌وه میدیا نه‌یتوانیووه له كاتی گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان باڵانس له‌نێوان پرسه نیشتیمانییه‌كان رابگرێت، جگه له‌وه‌ش رۆڵێكی زۆر خراپیشی له‌و پرسانه بینیوه.
بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری راشیگه‌یاند، به‌داخه‌وه میدیا له كوردستان خه‌م وكێشه‌كانی وڵات نابینێت، بۆیه هه‌موومان ده‌كه‌وینه به‌رده‌م به‌رپرسیارێتییه‌ك، كه ئایا ئه‌م میدیاییه بۆ وا ده‌كات.
سالار عوسمان جه‌ختیكرده‌وه، ئێمه بێ ره‌چاوكردنی پرسه حزبییه‌كان، ده‌بێت له‌باره‌ی ئه‌و پرسه گرنگه‌وه دابنیشین، هه‌موومان گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه میدیا گرفتی قووڵی هه‌یه، هه‌روه‌ها میدیا سه‌ری له ئاژاوه و دووبه‌ره‌كیدایه.
بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری گوتی: میدیا له ئێستادا هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه له‌و رێگه‌یه‌وه ئازارێكی زۆر به پرسی ژنان گه‌یشتووه.
سالار عوسمان روونیكرده‌وه، كاری میدیا بریتییه له گواستنه‌وه‌ی زانیاری و رووماڵكردنی رووداو وه‌ك خۆی، میدیا سه‌روه‌ری مرۆڤ ده‌پارێزێت و خزمه‌ت به پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات.