پۆلیسی فه‌ره‌نسا ئه‌و كه‌مپه‌ی كۆچبه‌رانی له‌ناوبرد كه بووه هۆی خنكانی 27 كۆچبه‌ری هه‌رێمی كوردستان و عێراق
تائێستاش هه‌زاران كۆچبه‌ر له ده‌وروبه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه چاوه‌ڕێی ده‌رفه‌تی په‌ڕینه‌وه بۆ به‌ریتانیا ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هێزێكی پۆلیسی فه‌ره‌نسا كه‌مپی "ده‌نكیرك"ی له‌سه‌ر هێڵی كۆنی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ناوبرد، كه به‌ر له‌وه‌ی 27 كۆچبه‌ری عێراقی "ژماره‌یه‌كی زۆریان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بوون" له ئاوه‌كانی كه‌ناڵی ئینگلیزدا بخنكێن، له‌و كه‌مپه "چه‌په‌ڵه" بوون.
له راپۆرتێكدا رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، "به‌ر له‌وه‌ی كرێكاره‌كانی هه‌ڵگرتنی چادرهكان ده‌ست به تێكدانی كه‌مپه‌كه بكه‌ن له نزیك به‌نده‌ری لیۆن كه به‌نده‌رێكی تایبه‌ته به به‌له‌مه بچووكه‌كان و قاچاخچییه‌كان ئه‌و به‌نده‌ره بۆ قاچاخچییه‌تی به‌كاری ده‌هێنن، ئه‌فسه‌رانی پۆلیسی فه‌ره‌نسا كۆچبه‌رانیان ناچار كردووه كه‌مپه‌كه جێ بهێڵن".
روونیشیكرده‌وه، "وێڕای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه هێزه‌كانی پۆلیس به‌شێوه‌یه‌كی هه‌فتانه كۆچبه‌ران له‌و كه‌مپه ده‌رده‌كه‌ن، به‌ڵام تائێستاش هه‌زاران كۆچبه‌ر له ده‌وروبه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه چاوه‌ڕێی ده‌رفه‌تی په‌ڕینه‌وه بۆ به‌ریتانیا ده‌كه‌ن و هه‌فته‌ی رابردووش 27 كۆچبه‌ری عێراقی كه له‌و كه‌مپه‌وه به‌ڕێكه‌وتن و لهڕێگهیان به‌ره‌و به‌ریتانیا خنكان. سه‌رچاوه‌یه‌كیش له پۆلیسی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، فه‌رمانیان پێكراوه كه‌مپه‌كه چۆڵبكرێت و دواتر به‌ته‌واوی له‌ناو ببرێت".
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، "تا ئێستاش ژماره‌یه‌ك له‌و كۆچبه‌رانه بێ ده‌ره‌تانن و له دۆخێكی زۆر ناخۆشدان و زۆربه‌یان خه‌ڵكی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقیان، وێڕای رووداوی تێكشكانی به‌له‌مه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو كه بووه هۆی خنكانی 27 كه‌س له ئاوه به‌ستووه‌كه‌ی ده‌ریادا، ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و رێگه پڕ مه‌ترسییه بۆ گه‌یشتن به به‌ریتانیا به‌كاربهێنن".
ده‌یلی مه‌یل بڵاویشیكرده‌وه، به‌گوێره‌ی ئامارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ره‌نسا، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ماوه‌ی ساڵی 2021 له‌ڕێگه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه‌وه په‌ڕیونه‌ته‌وه، گه‌یشتووه‌ته 25 هه‌زار و 776 كۆچبه‌ر، كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو كه 8 هه‌زار و 461 كۆچبه‌ر له‌و كه‌ناڵه‌وه په‌ڕیبوونه‌وه، ژماره‌یان نزیكه‌ی سێ ئه‌وه‌نده به‌رز بووه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌شه‌وه جیراڵد دارمانین، وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا گوتی: "هه‌موو ئه‌وانه‌ی له كه‌مپه‌كه ده‌ركراون، ده‌گوازرێنه‌وه ناوه‌نده‌كانی چاره‌سه‌ركردنی داواكاریه‌كان له سه‌رانسه‌ری فه‌ره‌نسا و له هۆڵه وه‌رزشییه‌كان و بینایه گشتییه‌كانی دیكه، شوێنی مانه‌وه‌یان پێ ده‌درێت".
H.B