نێچيرڤان بارزانى ره‌تيكرده‌وه به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ گۆڕان و يه‌كێتى كۆببنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى پارتى له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان رايگه‌ياند، پارتى ته‌نيا به جيا كۆبوونه‌وه‌يان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام ده‌دات.
نێچيرڤان بارزانى گوتی: پارتى ئامادەیە بە جیا لەگەڵ هەریەك لە بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان كۆببێتەوە، بەڵام ئامادە نییە بە هاوبەشی لەگەڵیاندا كۆببێته‌وه.
ئه‌م لێدوانه دواى ئه‌وه هات، كه ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوكرايه‌وه يه‌كێتى و گۆڕان به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ پارتى ديموكراتى كوردستان كۆده‌بنه‌وه.