كوردستان 24 ديوى ناوه‌وه‌ى گۆڕانكارييه‌كانى ناو پارتى ده‌خاته‌ڕوو

پارتی دیموکراتی کوردستان حەوت لیژنەی بۆ گۆڕانکاری لە ناوخۆیدا پێکهێناوە و سەرجەم لیژنەکانیش لە سەدا نەوەدی کارەکانیان تەواو کردووە.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/ffa6dad8-f95d-4f12-b871-bb8390234316/parti%20w.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

پارتی دیموکراتی کوردستان حەوت لیژنەی بۆ گۆڕانکاری لە ناوخۆیدا پێکهێناوە و سەرجەم لیژنەکانیش لە سەدا نەوەدی کارەکانیان تەواو کردووە.

بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی بڕیاری کۆتایی لەسەر گۆڕانکارییەکان بدات.

کوردستان 24 لەم راپۆرتەدا ناوی تەواوی لیژنەکان و سەرۆک لیژنەکان بڵاودەکاتەوە، بەپێ گۆڕانکارییەکانیش لە سنووری  هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە چەند لقێکی پارتی تێکەڵ دەکرێن. 

یەکێک لە گۆڕانکارییەکانی پارتی کەمکردنەوەی لقەکانیەتی لە سنووری پارێزگاکانی هەولێرو سلێمانی و هەڵەبجە بەجۆرێک لە سنووری هەولێر تەنها دوو لق دەمێننەوە و لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە لقی چوار و 12 دەبنە یەک لق، ئەمە جگە لە کەمکردنەوەی ژمارەیەکی زۆر ناوچەو بارەگای حزبی.

پارتی جگە لەو حەوت لیژنەیە کە بۆ گۆڕانکاری نێوخۆیی پێکیهێناون لیژنەیەکیشی بۆ چوونە لای لایەنە سیاسییەکان پێکهێنابوو بەپێ زانیارییەکانی کوردستان 24 دوای رێکەوتنەکەی گۆڕان و یەکێتی ئەو لیژنەیە راگیراوە، پارتی لە رێگەی ئەم گۆڕانکاریانەوە پێداچوونەوە بە پەیوەندی لەگەڵ لایەنە سیاسیيەکان دەکات.

سەرۆکی حەوت لیژنەکەی پارتی سەرجەمیان ئەندامی مەکتەبی سیاسین، کە ئەمانەن: مەسرور بارزانی: سەرۆکی لیژنەی رێکخستن. فازل میرانی سەرۆکی لیژنەی وەبەرهێنان. ئازاد بەرواری سەرۆکی لیژنەی دارایی. رۆژ نووری شاوێس سەرۆکی لیژنەی هەڵبژاردن. رێبوار یەڵدا سەرۆکی لیژنەی جەماوەریيەکان و مەحموود محەمەد لیژنەی راگەیاندن و هۆشیار زێباری لیژنەی پەیوەندییەکان.