له راپۆرتەكەی پەرلەمان دەركەوتووە دەستی تێكدەر لە نێو خۆپیشاندانی قوتابیان ههبووە
پەرلەمان زانیاری لهسهر دەستی تێكدەر لە خۆپیشاندانی قوتابیان ئاشكرا دهكات

K24 - ههولێر:
ئەمرۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە، یەكێك لە كارنامەكانی گفتوگۆكردنە لەسەر خۆپیشاندانەكانی قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگهكانی سلێمانی، له كۆبوونهوهكهدا ئهوه خراوهتهڕوو، كه دەركەوتووە دەستی تێكدەر لە نێو قوتابیان ههبووە، 3 كەسیش لەسەر ئەمە دەستگیركراون.
پەیامنێری كوردستان24 رایدەگەیەنێت، لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و لیژنەی ناوخۆی پەرلەمان، كە نوێنەری سەرجەم فراكسیۆنەكانی تێدا بووە، راپۆرتێكیان لەسەر خۆپیشاندانەكانی قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگاكان ئامادەكردوە، ئەمرۆ گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.
گوتیشی: لەو راپۆرتە دەركەوتووە، لە دوای رۆژی دووەم ژمارەیەك كەس، كە قوتابی نەبوون و ئاراستەی خۆپیشاندانەكانیان گۆڕیوە بۆ گرژی و ئاڵۆزی و ھێرشكردنە سەر دامەزراوەكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و بارەگا حزبیەكان، لەلایەن ھێزە ئەمنیەكانیشەوە ژمارەیەك كەس دەستگیركراون و دراونەتە دادگا، چاوەرێی دەكرێت لە لێكۆڵینەوەكان ئەو لایەنانە بخرێنەڕوو، كە لە پشت تێكدانی خۆپیشاندانەكان بوون.
لەبارەی داواكاری قوتابیان و مامۆستایانی زانكۆ ئاماژهی بهوهش كرد، 35 خاڵ لەداواكاریەكانیان ئامادكراوە و دوای گفتوگۆكردنی لە پەرلەمان دەدرێتە حكومەتی ھەرێمی كوردستان.