ئامار.. له ساڵێكدا 500 تۆمهتبار دهستگيركراون و دهستيش بهسهر 40 كيلۆگرام ماددهى هۆشبهردا گيراوه
K24 – ههولێر:
لە ماوەی مانگێكدا لە ھەولێر و ناوچەكانی دەوروبەری چەندین گروپ بە تۆمەتی درووستكردنی ماددەی ھۆشبەر لە رێگای حەب و كەرەستەی دیكەوە دەستگیركراون.
بەڕێوبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكانیش رايگهياند، ساڵی رابردوو زیاتر لە 150 كەسی بیانی بە تۆمەتی بەكارھێنان یا بازرگانیكردن بەو ماددانەوە لە ھەرێمی كوردستان دەستگیركراون.
بە گوێرهی یاسای تایبەت بە لەناوبردنی ئەو ماددانەش سزای ئەو كەسانەی كە بازرگانی بەو مادانەوە دەكەن قورسترە لە سزای بە كار ھێنەران، بەڵام لە ھەر دوو حاڵەتدا یاسا بە تاوانباریان دەزانێت.
بە پێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان لە ماوەی ساڵی رابردوودا لە سنووری پارێزگای ھەولێر نزیكەی 500 كەس تۆمەتبار دەستگیر كراون كە جیا لە ھاووڵاتی كوردستان بیانیشیان تێدا بووە. 5 كەسیان ژن بوون و زۆربەی ئەم كەسانەش بەكارھێنەری ئەم ماددانە بوون.
ھەروەھا نزیكەی 40 كیلۆ ماددەی ھۆشبەر لە جۆرەكانی تریاك و ھێرۆئین و شیشە دەستی بە سەردا گیراوە. جیا لە 15 ھەزار شیت حەب لە جۆرەكانی ترامادۆل و سۆمەدرین كە لە رێگای سنورەكان ھێنراونەتە ناو كوردستان.