ته‌ندروستی جیهانی زانیاری نوێ له‌باره‌ی ئۆمیكرۆن ده‌خاته روو
"زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كانی جیهان تووشی حاڵه‌تی ترس و دڵه راوكێ بوونه"
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی باڵای رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماژه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن زۆربه‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن حاڵه‌تیان مه‌ترسیدار نییه و به ئاسانی تێیده‌په‌ڕێنن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانمان كار له‌سه‌ر شێوه و كاریگه‌رییه‌كانی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن ده‌كه‌ین، كه چه‌نده كاریگه‌ری بۆ سه‌ر مرۆڤ دروست ده‌كات.
ته‌ندروستی جیهانی روونیكرده‌وه، زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كانی جیهان تووشی حاڵه‌تی ترس و دڵه راوكێ بوونه، چونكه كاریگه‌رییه‌كانی ئۆمیكرۆن لایان روون نییه.
جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ین به به‌ڵگه‌ی پێویست، ناتوانین وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌كانی تایبه‌ت به‌م ڤایرۆسه بده‌ینه‌وه، به‌ڵام وه‌ك دیراسه‌ی سه‌ره‌تایی ئه‌م ڤایرۆسه كووشنده نییه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بۆ رۆیته‌رز گوتی: كاتی كه‌ره‌نتینه و مانه‌وه‌ی تووشبووی ئۆمیكرۆن له‌گه‌ڵ كۆرۆنا جیاوازه، چونكه كۆرۆنا مه‌ترسیدار و كووشنده‌یه، به‌ڵام ئۆمیكرۆن ڤایرۆسێكی نوێیه و زانیاری ته‌واو له‌باره‌یه‌وه به‌رده‌ست نییه، ئه‌وه‌ش روون نییه كه ڤاكسین كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ئۆمیكرۆن هه‌یه یاخوود نا، ره‌نگه كه‌مێك گۆڕانكاری له ڤاكسین رووبدات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی داوای له وڵاتانی جیهان كرد به زووترین كات حاڵه‌ته‌كانی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن ده‌ستنیشان بكه‌ن، به خۆپارێزی و جێبه‌جێ كردنی رێنماییه‌كان، رێژه‌ی تووشبوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی كه‌م ده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه:رۆیته‌رز