توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی: ڤیاگرا مه‌ترسی نه‌خۆشی "زهایمه‌ر" كه‌مده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر بنه‌مای شیكردنه‌وه‌ی زانیاری بۆ ملیۆنان كه‌س، گه‌یشتووته ئه‌نجامه‌ی ده‌رمانی سیلدینافیل (Sildenafil)، كه ناوه بازرگانییه‌كه‌ی به "ڤیاگرا" ناسراوه، توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌شێوه‌ی گه‌وره مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشیی زهایمه‌ر "ئا‌لزهایمه‌ر" كه‌م بكاته‌وه.
تیمی توێژه‌ران له نه‌خۆشخانه‌ی "كليڤلاند كلينك" شیكردنه‌وه‌یان بۆ زیاتر له 7.2 ملیۆن كه‌س كردووه، ده‌ركه‌وتووه، كه ئه‌وانه‌ی ده‌رمانی سیلدینافیل-یان وه‌كو چاره‌سه‌ر به‌كارهێناوه، كه له بنچینه‌دا بۆ چاره‌سه‌ری لاوازی سێكسی به‌كاردێت، كه‌متر تووشی نه‌خۆشیی زهایمه‌ر بوون، به رێژه‌ی زیاتر له 69%، به‌راورد به‌وانه‌ی ئه‌و ده‌رمانه‌یان به‌كارنه‌هێناوه.
نه‌خۆشیی زهامیه‌ر، ئه‌و نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نه و زیاتر له ته‌مه‌نی نێوان 60 تا 70 ساڵی ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام توندتربوونی ئه‌و نه‌خۆشییه، به خه‌ڵه‌فان هه‌ژمار ده‌كرێت، توێژه‌ران په‌یوه‌ندییه‌كیان له نێوان ئه‌و نه‌خۆشییه و ده‌رمانی ڤیاگرا دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه یه‌كه‌مجار نییه، كه په‌یوه‌ندی ده‌رمانی سیلدینافیل به سوودی نه‌خۆشی دیكه ده‌به‌سترێته‌وه، جگه له لاوازیی سێكسی.
له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ، توێژه‌ران سه‌رنجی ئه‌وه‌یان داوه، چه‌ندین ده‌رمان كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكا په‌سه‌ند كراوه، جگه له چاره‌سه‌ری سه‌ره‌كی خۆی، سوودی بۆ نه‌خۆشیی زهایمه‌ریش ده‌بێت، به‌ڵام ده‌رمانی "سیلدینافیل"، یه‌كێكه له‌و ده‌رمانانه‌ی باشترین ئه‌نجامی هه‌بووه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیی زهایمه‌ر، كه "ئێف دی ئه‌ی" له نێوان 1600 ده‌رمانی دیكه په‌سه‌ندی كردووه.
هه‌رچه‌نده ده‌رمانی ڤیاگرا سوودی بۆ نه‌خۆشیی زهایمه‌ر هه‌بووه و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیشیان هه‌یه، به‌ڵام توێژه‌ران پلانی ئه‌وه‌یان هه‌یه، تاقیكردنه‌وه‌ی جددیتری له‌سه‌ر بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی له كاریگه‌رییه‌كانی دڵنیا ببنه‌وه و كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانیشی بزانن.
ده‌رمانی "سیلدینافیل" كه به "ڤیاگرا" ناسراوه، بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1996 بۆ نه‌خۆشییه‌كی دڵ به‌كارهات، به‌ڵام سه‌رنجی ئه‌وه‌یان دا ئه‌و ده‌رمانه كاریگه‌رییه‌كی باشی بۆ لاوازیی سێكسی بۆ پیاوان هه‌یه، بۆیه ده‌رمانه‌كه له ساڵی 1998 له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكا بۆ لاوازی سێكسی په‌سه‌ند كرا.
پزیشكان ئامۆژگاری پیاوان ده‌كه‌ن، به‌كارهێنانی ده‌رمانی ڤیاگرا به‌بێ رێنمایی پزیشك به‌كارنه‌هێنن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی دڵ-یان هه‌یه، زیانی ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وانه‌ی برینی گه‌ده‌یان هه‌یه، ده‌بێت ئاگاداری چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانه بن.