بە هۆی بۆمبێکی چێندراوی پەکەکە گەنجێک گیانی لەدەستدا
پەکەکە لە سنووری گوندەکەیان بۆمبی داناوەتەوە
K24 - دهۆک
لە ناحیە شێلادزێ-ی سەر بە قەزای ئامێدی بەهۆی بۆمبێکی چێندراوی پەکەکە، گەنجێک گیانی لە دەستدا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناوچەکە بە کوردستان24ی راگەیاند: "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەنجیکی گوندی بێسەپێ-ی سەر بە ناحیەی شیلادزێ لەکاتی چوونی بۆ شاخی (کورەژار) بەهۆی (تی ئێن تی)یێکی چێندراوی پەکەکەوە گیانی لە دەستدا".
سەرچاوەکە روونیکردەوە: "گەنجەکە ناوی جوبرائیل عەبدوڵڵا عوسمانە و تەمەنی 38 ساڵە و خێزاندارە، خەڵکی گوندی ( بێسەپێ)یە لە دەڤەری رێکان".