وه‌زیری پێشمه‌رگه: په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا له ئاستێكی باشدایه
"فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌زموونی زۆریان هه‌یه"
K24 - هه‌ولێر:
شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كان، له ئاستێكی باشدایه، كه ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ هه‌موو لایه‌ك، پێكه‌وه له‌گه‌ڵ سوپای عێراقدا بتوانین قۆناغ به قۆناغ ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی كه پێشتر بۆ داعش هه‌ڵكه‌وتبوون نه‌یانهێڵێن.
وه‌زیری پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند، گۆڕینی تاكتیك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش، فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌زموونی زۆریان له‌و باره‌وه هه‌یه، بۆیه پلان و ته‌كتیكی نوێیان داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتووانه زیانی گه‌وره به ریزه‌كانی داعش بگه‌یه‌نن.
شۆڕش ئیسماعیل جه‌ختیكرده‌وه، له رۆژانی رابردوودا كۆبوونه‌وه‌ی گرنگمان له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی ئه‌نجامداوه، كه ئه‌مه په‌یامێكی دڵخۆشكه‌ره بۆ خه‌ڵكی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.