بهڕێوهبهری CIA: رووسیا و ئێران سەریان سپی کردم
"کارکردن لە رووسیا و دانوستان لەگەڵ ئێران هێندە فشاریان بۆ دروست کردم، سهریان سپی کردم"
K24 - ههولێر:
ویلیام بورنس بەڕێوبەری سی ئای ئەی گوتی: کارکردن وەک باڵیۆزی ئەمەریکا لە رووسیا لە سەرەتای 2000کاندا زۆر فشاربەخش بوو، بەجۆرێک سهریان سپی کردم.
ویلیام بورنس بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری سی ئای ئەی ئەمهریکی لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی واڵ ستریت، گوتی: بەشێکی زۆری سپی بوونی سهرم لە نێوان ساڵی 2005 بۆ 2008ـە، کە ئەو کاتە لە مۆسکۆ کارم دەکرد.
بەڕێوبەرەكهی سی ئای ئەی گوتیشی: ئەو تاڵە رەشانەی قژم کە مابووەنەوە دواتر لەکاتی دانووستان لەگەڵ ئێرانییەکان لەسەر بابەتی چەکە ئەتۆمییەکان لە ساڵی 2013 سپی بوون.
ویلیام بورنس لە 19ی ئازاری 2021ـهوه وەک بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری سی ئای ئەی ئەمهریکی دەستبەکار بووە، پێشتریش وەک جێگری وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئهمهریكا لە ساڵی 2011 بۆ 2014 خزمەتی کردووە.
H.H