مه‌سرور بارزانی له 24ی نۆڤه‌مبه‌ره‌وه فه‌رمانی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بودجه بۆ پێشینه و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی خوێندكاران كردووه
تێیدا بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی قوتابیان و خوێندكاران بڕیاری لێدراوه.
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له (24ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021) بڕیاری ژماره (121)ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی واژووكردووه، كه تێیدا بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی قوتابیان و خوێندكاران بڕیاری لێدراوه.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی مانگی رابردووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، كه له كۆبوونه‌وه‌ی ژماره (70)ی ئه‌نجوومه‌ن په‌سند كراوه و واژووی سه‌رۆكی حكوومه‌تی به‌سه‌ره‌وه‌یه، بڕی 7 ملیار و 250 ملیۆن دیناری بۆ پشتیوانی قوتابیان و خوێندكاران و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی به‌شه‌ناوخۆییه‌كان و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان دابین كراوه.
له بڕگه‌ی دووه‌می بڕیاره‌كه‌دا، فه‌رمان كراوه، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بڕیاره‌كه له (1ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2022) بۆ ساڵی خوێندنی (2021 - 2022) جێبه‌جێ بكات.
دوای دوو هه‌فته له ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (7ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2021) به نووسراوی ژماره 15262 سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، د. ئامانج ره‌حیم هاوپێچی وێنه‌ی بڕیاری كۆبوونه‌وه‌ی ژماره 70ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له 24ی 11ی 2021ی به ژماره 121 ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كردووه.
دوای گه‌یشتنی ئه‌و نووسراوه‌ی سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی، وه‌زاره‌ت به واژووی د. ئارام محه‌مه‌د قادر، "فه‌رمان"ـی وه‌زاری ژماره 1988ی ده‌ركردووه و تێیدا به ئاماژه‌دان به نووسراوی سكرتاریه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و بڕیاری كۆبوونه‌وه‌ی ژماره 70ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌قی هه‌ردوو بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی وه‌ك فه‌رمانی وه‌زاری ده‌ركردووه.