کۆمسیۆنی باڵای پەنابەران: زانیاریمان لەبەردەستە حەشدی شەعبی تاوانیان ئەنجامداوە
"لەرێگەی ئەشکەنجەدانەوە ناچار دەكرێن بڵێن ئەندامی داعشین"
K24 - ھەولێر
رۆبێرت کۆلڤیلی، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەران رایگەیاند ئاماریان لە بەردەستدایە ئەو ھێزانەی لەگەڵ سوپای عێراق شەڕی کۆنتڕۆڵکردنەوەی فەللوجە دەکەن کە مەبەست لێی حەشدی شەعبیە تاوانیان ئەنجامداوە و چەندین کەسیان کوشتووە.
کۆلڤیلی گوتیشی: "ئەو ھێزانە لەرێگەی ئەشکەنجەدانەوە خەڵکی فەللوجە ناچار دەکەن دان بەوەدا بنێن کە ئەندامی داعشن.