دوای ئه‌و چاوپێكه‌وتنه چه‌كدارێكی داعش ده‌ستگیر كرا
بە پێکەنینەوە باسی ھاوسەرگیری دەکرد کەچی دەستگیرکرا
K24- هه‌ولێر:
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كورته ڤیدیۆیه‌كی یه‌كێك له ته‌له‌ڤزیۆنه عێراقیه‌كان، هه‌واڵگری ئه‌و ولاته ده‌ستیكرد به كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری، ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سه‌ی چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كراوه سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری رێكخراوی تیرۆریستی داعشه و ده‌ستگیر كرا.
یه‌كێك له ته‌له‌ڤزیۆنه عێراقییه‌كان چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ شوانێكی دانیشتووی باشووری موسڵ بڵاوكرده‌وه، تێیدا كه‌سێكی به ته‌مه‌ن ده‌رده‌كه‌وێت و گاڵته له‌گه‌ڵ بێژه‌ری ئه‌و كه‌ناڵه ده‌كات و پێی ده‌ڵێت:" تۆ جوانی، مرۆڤ له وه‌رزی زستاندا پێویستی به پێخه‌ف و دڵی وه‌ك تۆی گه‌رم هه‌یه، تاوه‌كو شه‌وه درێژه‌كانی پێوه‌ی به‌سه‌ر ببات"، دواتر لێی ده‌پرسێت:"هاوسه‌رگیریت كردووه؟"، له وه‌ڵامدا بێژه‌ره‌كه به پێكه‌نینه‌وه ده‌ڵێت:"نه‌خێر".
هه‌واڵگری عێراق بڵاویكرده‌وه، به‌شی نه‌هێشتنی تیرۆر له شارۆچكه‌ی خورماتوو، ئه‌و كه‌سه‌ی له چاوپێكه‌وتنه‌كه ده‌ركه‌وت، ناوی فه‌سیه‌ڵ موحسین مه‌رعی و له‌گه‌ڵ یه‌كێك له كوڕه‌كانی ده‌ستگیر كران.
هه‌واڵگری عێراق راشیگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه به پێی مادده‌ی 4ـی تیرۆر یه‌كێك بووه له داوا كراوه‌كان، ده‌ركه‌وت سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری داعشه و پێشتریش له سووریا بووه، هه‌روه‌ها به‌رپرسی كه‌رتی (حه‌زر)ـی داعش بووه، دواجار له‌لایه‌ن هه‌واڵگری عێراقییه‌وه ده‌ستگیر كرا.