کازمی: سه‌ركرده‌كانی داعش قۆڵبه‌ست ده‌كه‌ین
هێزه‌كانمان ده‌ست له‌ناو ده‌ست رووبه‌ڕووی تیرۆر ده‌بنه‌وه
K24 - هەولێر
نووسینگه‌ی رایگه‌یاندنی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرای كرد، كازمی له میحوه‌ری شه‌شی قه‌زای مه‌خموور، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی ئه‌منی له سوپا و پۆلیسی عێراقی و پێشمه‌رگه ئه‌نجام دا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، كازمی دووپاتی كردووه‌ته‌وه، كه سه‌ردانیكردنمان بۆ مه‌خموور بۆ پاڵپشتیكردنی ئه‌و پلانه، كه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش جێبه‌جێ ده‌كرێت، تا ئه‌و پێشێلكارییه ئه‌منییانه دووباره نه‌بنه‌وه، كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه كراوه‌ته سه‌ر ناوچه‌كه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، كازمی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له‌سه‌ر خاكی شه‌ڕه‌وه به رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌ڵێم "له وه‌همدا وه‌رنه ده‌ره‌وه، ئێمه به‌دواتانه‌وه‌یه‌ن".
گوتیشی: "یه‌ك به‌دوای یه‌ك سه‌ركرده‌كانی داعش قۆڵبه‌ست ده‌كه‌ین و رووبه‌ڕووی دادگایان ده‌كه‌ینه‌وه، هێزه‌كانمان به هه‌موو جۆره‌كانیانه‌وه به‌پێشتان ده‌كه‌ونه‌وه".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له‌وه كردوه "هیچ ده‌رفه‌تێك نه‌ماوه، تا جارێكی دیكه داعش بگه‌ڕێته‌وه، هێزه‌كانمان ده‌ست له‌ناو ده‌ست رووبه‌ڕووی تیرۆر ده‌بنه‌وه، هیچ ناوچه‌یه‌ك له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی تیرۆردا نه‌ماوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌مه‌ڵگه‌كه‌مان به گشت پێكهاته‌كانیه‌وه تیرۆر ره‌تده‌كاته‌وه".