مه‌یموونێك سێ كاتژمێر كاره‌بای وڵاتێك ده‌بڕێت
به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باشی كه‌مكردووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر
كۆمپانیای فه‌رمی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای وڵاتی (كینیا) ڕایگه‌یاند" به‌هۆی مه‌یموونێكه‌وه،سێ كاتژمێر كاره‌با له وڵات‌دا بڕاوه.
كۆمپانیای (كینیا بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با) له‌وباره‌یه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردووه و ڕایانگه‌یاندووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌یموونه‌كه سه‌ركه‌وتووه‌ته سه‌ر وێستگه‌ی (گیتارۆ) بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با،كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی كینا و له ئه‌نجامدا كه‌وتووه‌ته سه‌ر محه‌ویله‌كان و به‌و هۆیه‌وه وێستگه‌كه په‌كی كه‌وتووه.
به‌هۆی ئه‌و مه‌یموونه‌وه جگه له پچڕانی كاره‌بای وڵات،ژماره‌یه‌ك ئامێری دیكه له‌ناو وێستگه‌كه‌دا په‌كیان كه‌وتووه و به‌هۆیه‌وه 180 میگاوات له به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌می كردووه.
كۆمپانیاكه له باره‌ی شوێنی وێسته‌گه له به‌یاننامه‌كه‌یاندا ڕایانگه‌یاندووه، كه وێسته‌گه‌ی گیتارۆ چوارده‌وری په‌رژین كراوه،به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش مه‌یموونه‌كه سه‌ركه‌وتوته سه‌ربانی وێسگه‌كه.
به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و كۆمپانیایه هیچ قسه‌یه‌كیان له‌باره‌ی چاره‌نووسی مه‌یموونه‌كه‌وه نه‌كردووه.