بڕی ههنارده و نرخ و داهاتی نهوتی ههرێم له نیوهی یهكهمی ئهمساڵدا بڵاوكرایهوه
دیلۆیت راپۆرتێكی دیكهی له بارهی وردبینی كهرتی نهوت و غازی ههرێمی كوردستان بڵاوكردهوه
K24 – ههولێر:
لە چوارچێوەی پرۆسەی وردبینی سەربەخۆیی کەرتی نەوت و گاز، وەک بەشێک لە دەستپێشخەری تایبەت بە شەفافیەت لە بەرنامەی کاری ئەنجوومەنی وەزیران، حکومەتی هەرێمی کوردستان، راپۆرتی پشتڕاستکراوی تایبەت بە داتا و زانیاریی نوێ دەربارەی هەناردەكردن، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوت لە 1ی کانوونی دووەمی 2021 تا 30ی حوزەیرانی 2021 لە پێگەی رهسمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە.
راپۆرتەکە، شیکردنەوەیەکی چارەکە ساڵانە پێشکەش دەکات دەربارەی زانیارییەکانی هەناردەکردنی نەوت و رێژەی نرخەکان و لەلایەن کۆمپانیای (دیلۆیت)ی وردبینیی نێودەوڵەتییەوە ئەنجام دراوە.
لە ماوەی نیوەی یەکەمی ساڵی 2021، حکومەتی هەرێمی کوردستان 77.35 ملیۆن بەرمیل نەوتی لە رێگای بۆڕی، هەناردەی دەرەوە کردووە. هەروەها 3.95 ملیۆن بەرمیل بۆ پاڵاوگە ناوخۆییەکان تەرخان کراوە. 76.869 ملیۆن بەرمیل لە نەوتی خاوی هەناردەکراو گواستراوەتەوە لەلایەن فرۆشیارانەوە لەڕێی بەندەری جەیهان بە تێکڕای نرخی 53.446 دۆلار بۆ یەک بەرمیل. لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2021، حکومەتی هەرێمی کوردستان 4.1 ملیار دۆلار داهاتی فرۆشی هەناردەکراوی نەوتی خاوی بەدەستهێناوە. لە دوای دانەوەی شایستەکانی مانگانەی بەرهەمهێنەرانی نەوت و بەکاربەرانی بۆرییەکان و کڕیاران، 1.737 ملیار دۆلاری وەک سافیی داهاتەکانی نەوتی خاوی بۆ مایەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2017هوه بە بەردەوامیی راپۆرتەکانی وردبینیکردنی کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان پشتڕاستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (دیلۆیت)ەوە بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکاتەوە، و لە ساڵی (2019)ەشەوە داتا و زانیاری پێشکەش کردووە لەبارەی رەسیدی پێشەکیدراو بە هەرێمی کوردستان کە قەرزاری کڕیارەکانی نەوتە. لە ساڵی 2020دا ئاشکراکردنی زانیارییەکان فراوان کران و هاوتاکردنی داتاکانی نێوان بەرهەمهێنان و هەناردەکان و بەکاربردنی ناوخۆشی گرتەوە.
دەتوانن لەم لینكەدا دەقی ڕاپۆرتی دیلۆیت بە ئیمزاكراوی و بە فۆرمی PDF سەبارەت بە وردبینیـی هەناردەكردن، بەكارهێنانی ناوخۆیی، داهات و خەرجییەكانی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان بۆ (1ی کانونی دووەمی 2021 تا 30ی حوزەیرانی 2021) بە زمانی كوردی دەستبخەن.