كۆشكی سپی: له‌باره‌ی پرسی ئۆكرانیاوه بایدن قسه له‌گه‌ڵ ئه‌وروپییه‌كان ده‌كات
"بایدن قسه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی بوخارست ده‌كات"
K24 – هه‌ولێر:
كۆشكی سپی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9ـی دیسێمبه‌ر، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ 7 سه‌ركرده‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی گفتوگۆ له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا ده‌كات.
كۆشكی سپی رایگه‌یاند، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و حه‌وت سه‌ركرده ئه‌وروپبانه ده‌كات كه ئه‌ندامن له په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ).
كۆشكی روونیكرده‌وه، بایدن قسه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی بوخارست ده‌كات، كه پێكهاتوون له هاوپه‌یمانانی به‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناتۆ، بۆ روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و گفتوگۆیه‌ی له‌گه‌ڵ پوتن ئه‌نجامیداوه، له پێناو دووپاتكردنه‌وه و پابه‌ندی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تایبه‌ت به ئاسایشی ئه‌تڵه‌سی.
واشنتن جه‌ختیكرده‌وه، بایدن له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه قسه له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا ده‌كات، بۆ نیشاندانی هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی رووسیا بۆ سه‌ر كییف.
گرژییه‌كانی نێوانی ئۆكرانیا و رووسیا، له رێگه‌ی هاوپه‌یمانه‌كان له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا فراوانتر بووه، دوای ئه‌وه‌ی رووسیا هه‌زاران سه‌ربازی خۆی له‌سه‌ر سنووره‌كانی ئۆكرانیا كۆكردووه‌ته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه پووتن و بایدن له رێگه‌ی سكایپه‌وه گفتوگۆی تایبه‌تیان به‌م پرسه كرد، كه دوو سه‌عاتی خایاند.
بایدن به پوتنی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هێرش بكه‌نه سه‌ر ئۆكرانیا، سزای ئه‌وتۆ به‌سه‌ر مۆسكۆ داده‌سه‌پێنن، كه له رابردوودا دۆخی وایان نه‌دیتبێت، له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڵێنی به پوتندا ناتۆ به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا فراوان نابێت.
پوتن له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی رێككاری ئاشتیانه له‌باره‌ی پرسی ئۆكرانیا ده‌گرێته‌به‌ر، مافی ئه‌وه‌شی هه‌یه به‌رگری له ئاسایش و سه‌قامگیری وڵاته‌كه‌ی بكات.