بەهۆی ڤیدیۆیه‌كی دزه‌پێكراو یاریدەدرێکی جۆنسن دەستی لەکارکێشایەوە
ڤیدیۆکە دزەی پێکراوە
K24 - هەولێر
ڤیدیۆیه‌كی دزه‌پێكراو ده‌بێته هۆی ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی یاریدەدەرێکی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا.
یه‌كێك له یارده‌ده‌ره نزیكه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆریس جۆنسن، بەناوی ئەلێگرا ستراتن ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه، پاش بڵابوونه‌وه و دزه‌كردنی ڤیدیۆیه‌ك كه تێیدا دهردهكهوتووە گاڵتە به ئاهه‌نگێكی سه‌ری ساڵی 2020 دەکات، گوایه له سه‌رده‌می كه‌ره‌نتینی گشتی به‌ریتانیا له باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت سازكراوه.
ئەمە لەکاتێکدایە به‌رده‌وام سه‌رۆكایەتی حكومه‌تی به‌ریتانیا ره‌تیكردووەته‌وه، كه له‌سه‌ر ده‌می كه‌ره‌نتینی گشتی هیچ ئاهه‌نگێك له باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت له دوانینغ سترید، ئه‌نجامدرابێت.