ناوبژیوانی یاریی كردنه‌وه‌ی یۆرۆی 2016 دیاریكرا
یه‌كه‌مینجاره ناوبژیوانییهتیی بۆ ئه‌م دوو هه‌ڵبژارده‌یه ده‌كات
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌رووپا به فه‌رمی ناوبژیوانی هه‌نگاری (ڤیكتۆر كاسای) ته‌مه‌ن 40 ساڵی بۆ به‌ڕێوه بردنی یاریی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانییه‌تیی یۆرۆی 2016 ده‌ستنیشان كرد كه بڕیاره هه‌ینی داهاتوو له كات 22:00ـی شه‌و له نێوان هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا و رۆمانیا له یاریگه‌ی (فره‌نسا) له شاری پاریس به‌ڕێوه بچێت.
ڤیكتۆر كاسای له ساڵی 2003ـه‌وه بۆته ناوبژیوانێكی نێوده‌وڵه‌تی، دوای ئه‌وه‌ی 4 یاریی له مۆندیالی 2010 به‌ڕێوه برد، سه‌ركه‌وتنێكی باشی تۆمار كرد، دواتر بۆ یه‌كه‌مینجار له یۆرۆی 2012 ، ئه‌ركی به‌ڕێوه بردنی 3 یاریی وه‌رگرت، یه‌كه‌مینجاریش له یارییه‌كی فه‌رمیدا ئه‌ركی ناوبژیوانییهتیی بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی فره‌نسا و رۆمانیا وه‌ربگرێت.