به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق كۆبوونه‌وه
ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوویان تاوتوێ كرد

K24- هه‌ولێر:
ئەمڕۆ 9ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2021 لە بانی مەقان، سنووری نێوان چەمچەماڵ ـ قەرەهەنجیر لەسەر هەڵسەگاندنی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی چەند رۆژی رابردوو، کۆبوونەوەیەکی باڵای سەربازی له نێوان بەرپرسانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و مستەفا چاوڕەش فەرماندەی یەکەی حەفتا و فەریق جەبار یاوەر مەندە، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، به‌رپرسی میحوەرەکانی (1،2،3،4)ی پێشمەرگە و ژمارەیەك لە فەرماندە و بەرپرسانی باڵای پێشمەرگە، لەگەڵ فەریق روکن عەلی فریجی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووك و فەرماندە باڵاکانی سوپای عێراقی لەسنووری دوزخورماتووـ کەرکووك به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پلان و هەنگاوەکانی ئۆپەراسیۆنەکانی چەند رۆژی رابردووی ناوچەکە تاوتوێ کرا و به گرنگییه‌وه جەخت لەسەر بەردەوامی ئەو پڕۆسەیە و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی فراوانتر کرایەوە، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی بنبڕکردنی تەواوەتیی تیرۆریستانی داعش و پاککردنەوەی ناوچەکە.
لەکۆتایی کۆبونەوەکەدا، هەردوولا هەڵسەگاندنێكی بابه‌تیانه‌یان بۆ دەسکەوتەکانی ئۆپەراسیۆن کرد و خاڵە نەرێنی و پڕکردنەوەی کەموکۆڕیەکانیان تاوتوێ کرد، بۆ سەرکەوتنی تەواوەتی بەسەر داعش و پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە و دانیشتووانەکەی.
H.B