گواردیۆلا له كڕینی گۆڵكارێكی ئه‌ورووپا نزیك بۆته‌وه
جیانلۆكا دی مارزیۆ كه له تۆڕی سكای سپۆرتی ئیتاڵی كار ده‌كات و تایبه‌تمه‌نده له هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان، ئاشكرای كردووه كه مانچێسته‌ر سیتی له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئۆبامیانگ زۆر نزیكه.
ئه‌م هێرشبه‌ره گابۆنیهی یانه‌ی بۆروسیا دۆرتمۆند له‌لایه‌ن چه‌ندین یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا له‌وانه هه‌ریه‌كه له مانچێسته‌ر یونایتد و ریال مه‌درید داواكراوه، به‌ڵام مان سیتی له گه‌یشتن به خزمه‌ته‌كانی ئۆبامیانگ نزیكترینیانه.
ئه‌م هێرشبه‌ره‌ی دۆرتمۆند له وه‌رزی رابردوو 39 گۆڵی بۆ یانه‌كه‌ی تۆماركرد و بووه یه‌كێك له دیارترین هێرشبه‌ره‌كانی ئه‌وڕووپا، له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی گرێبه‌سته‌كه‌شی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی ئه‌وا داهاتووی هه‌ریه‌كه له (وێلفرێد بۆنی و كلیچی له‌گه‌ڵ سیتیزن) ده‌كه‌وێته مه‌ترسی.
ئۆبامیانگی ته‌مه‌ن 26 ساڵان به ڕه‌سه‌ن گابۆنییه، به‌ڵام له دایكبووی وڵاتی فره‌نسایه، سه‌ره‌تا له یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵیا ده‌ركه‌وت و ژیانی پیشه‌گه‌رانه‌ی ده‌ست پێكرد، دواتر یاریی بۆ یانه‌كانی لیل، مۆناكۆ و پاریس سانجێرمانی فره‌نسا كردووه، له هاوینی 2013 له یانه‌ی سانت ئیتیان بۆ بورسیا دۆرتمۆند گواستراوه‌ته‌وه.