نهێنی دواكه‌وتنی چوونی ئیبراهیمۆڤیچ بۆ مانچێسته‌ر یونایتد ئاشكرا بوو

رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانیا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ چوونی ئیبراهیمۆڤیچ بۆ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد یه‌كلایی بۆته‌وه‌ و وه‌رزی داهاتوو ئه‌م هێرشبه‌ره‌ سویدیه‌ له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی مۆرینهۆ یاریی ده‌كات، به‌ڵام ئیبرا به‌ ئه‌نقه‌ست و به‌ مه‌به‌ست چوونه‌كه‌ی بۆ یانه‌ی شه‌یتانه‌ سووره‌كان دواخستووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی (تێلێگراف)ـی بریتانیا، ئیبراهیمۆڤیچ ده‌یه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ مانچێسته‌ر یونایتد بكات بڕێك پاره‌ی له‌ پاریس سانجێرمان ده‌ستبكه‌وێت، چونكه‌ له‌ خاڵێكی گرێبه‌سته‌كه‌ی پێشووی ئیبراهیمۆڤیچ له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرماندا هاتووه‌ ئه‌گه‌ر هات و زڵاتان تا كۆتایی گرێبه‌سته‌كه‌ی یانه‌كه‌ی جێنه‌هێڵێت، ئه‌وا پاریس سانجێرمان بڕێك پاره‌ی وه‌ك پاداشت بۆ ئیبراهیمۆڤیچ خستۆته‌ نێو گرێبه‌سته‌كه، به‌مه‌یش زڵاتان پابه‌ند بوو به‌م مه‌رجه‌ و چاوه‌ڕوانی ده‌ستكه‌وتنی پاره‌ له‌ پاریس سانجێرمان ده‌كات.