له‌نه‌جه‌ف خۆپیشاندانه
توندوتیژی له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران روویدا

K24- هه‌ولێر:
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سه‌دان هاووڵاتی له شاری نه‌جه‌فی باشووری عێراق له دژی دۆخی ئه‌منی و خراپی ئیداره‌دانی شاره‌كه‌یان رژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایه‌تی فراوانیان سازكرد.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، خۆپیشانده‌ران چه‌ندین رێگه‌ی سه‌ره‌كیی سه‌نته‌ری شاره‌كه‌یان داخستووه و ئاگریان له تایه‌ی ئۆتۆمبیله‌كان به‌رداوه و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پارێزگاری نه‌جه‌ف ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی چه‌ند میدیایه‌كی عێراقیش، توندوتیژی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران روویداوه، به‌بێ ورده‌كاری زیاتر بخه‌نه‌ڕوو و له‌باره‌ی زیانه گیانی ماددییه‌كانیش هیچ زانیارییه‌ك رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
H.B