بیست و چوار ساڵه سه‌رقاڵی چایخانهكهیهتی
بیانییانهكانیش كه ده‌چنه كفری چایه‌كه‌ی "عه‌تا" ده‌خۆنه‌وه
K24 - كفری:
زۆرن ئەو مرۆڤانەی بەهۆی كاریكەوه ناوبانگ بۆ خۆیان پەیدا دەكەن، له شاری كفری چایچییەك بیست و چوار ساڵه ئەو کارە دەکات و چایخانەكەی بووەتە جێگهیەك بۆ كۆبوونەوەی سەرجەم چین و تۆێژەكانی شارەكە, زۆر جار سیاسەتمەداران و میوانه بیانییەكان كه دەچنە شارەکە دەبێت چایەك لەو چایخانهیە بخۆنەوە.
زۆرن ئه و كه سانهی له سه‌ره‌تای لا وێتیهوه تا كۆتایی ته‌مه‌نیان خولیای یه‌ك جۆر كاركردن ده بن، ئه‌گه‌رچی كارێكی ساده‌ش بێت، به‌ڵام كاره‌كانیان ده‌بێته جێی ناوبانگیان.
عه‌تای چایچی نموونه‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی كه پیشه‌ی چایچیه‌تی ناوبانگی بۆ په‌یداكردووه و بیست و چوار ساڵیشه خه‌ریكی ئه‌م كاره‌یه.
عه‌تای چایچی ده‌ڵێت "له ساڵی 1992 ده‌ستم كردووه به چایچیه‌تی و ئه‌م ئیشه‌شم له باوباپیرانمه‌وه بۆم ماوه‌ته‌وه باپیریشم به ناوی حمه فهخهوه به ناوبانگ بوو، نزیكه‌ی شه‌ست ساڵ خه‌ریكی چایچیه‌تی بوو، خه ڵكی زۆر ده‌یناسی، چایخانه لێره هه موو خه‌ڵك كۆده‌كاته‌وه بووه‌ته جێگه‌ی زیادبوونی دۆستایه‌تی وه خه ڵك دیته ئێره زا نیاری زیا تر ده بێت".
فازڵ حه‌سه‌ن، یه‌كێكه له‌وانه‌ی به‌رده‌وام دێته چایخانه‌كه، ده‌ڵێت: "چایخانه‌ی كۆن له كفری زۆر بوون، به تایبه‌تی چایخانه‌كه‌ی كه‌ماڵ چایچی، چایخانه‌ی حه‌مه كه‌تان بوو چایخانه‌ی حه‌مه فهخهبوو، به‌س ئێستا چایخانه‌كه‌ی عه‌تا زۆر به‌ناوبانگه له كفری، جونكه چایه‌كه‌ی زۆر به‌تامه هه موو رۆژێك ئێمه دێینه ئێره، چایه‌كه‌ی خۆشه، چونكه له‌سه‌ر دار ده‌یكات".
یه‌كێكی دیكه له هاموشۆكه‌رانی چایخانه‌كه، عیمان توركانه و ده‌ڵێت: "چایه‌كه‌ی حه‌مه فهخهش، له كفری مه‌شهوور بوو، ئێستا بڕۆی بپرسی له پیاوه قه‌دیمه‌كان، باسی چایه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، ئێستا هه‌ر پیاویكی به ته‌مه‌ن چای عه‌تا بخواته‌وه ده ڵیت ئه‌مه چایه‌كه‌ی حه‌مه فهخهیه، چونكه تامی ئه‌و چایه ده‌دات".
چایخانه‌كه‌ی عه‌تا، ده‌كه‌وێته ناو بازاڕی شاری كفری، زۆرجار و كه‌سایه‌تی سیاسی و ئه و بیانییانه‌ی دێنه شاره‌كه، ده‌بێت چایه‌كی ده‌ستی عه‌تا بخۆنه‌وه و مشتهرییهكانیشی باسی به‌تامی چایه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
شاری كفری له ساڵی 1922 كراوه به قه‌زا و ئێستا سه‌ر به ئیداره‌ی گه‌رمیانه و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ئێستای زیاتر له سی و دوو هه‌زار كه‌س ده‌بێت و له كۆنه‌وه تاكو ئێستاش چایخانه‌كانی كفری، شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی ئه‌م شاره بووه.