هالیبەرتۆن دانووستان بۆ کڕینەوەی پشکی ئێکسۆن مۆبیل لە کێڵگەیەکی عێراق دەکات
"ئەگەر دانووستاندنەکان لەگەڵ کۆمپانیای هالیبێرتۆن شکستیانی هێنا، ئەوا بەغدا راستەوخۆ دەچێتە نێو دانووستاندنەکانەوە"
K24 - ههولێر:
وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرای کرد، کۆمپانیای هالیبەرتۆن لەگەڵ کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل دەستی بە دانو،ستان کردووە، بۆ ئەوەی پشکەکانی لە کێڵگەی رۆژئاوای گورنە یەک لە عێراق بکڕێتەوە.
ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق رایگهیاند، ئەوان پاڵپشتی لە کۆمپانیایەکی ئەمهریکی دەکەن، بۆ ئەوەی پشکی کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل لە کێڵگەی رۆژئاوای گورنە یەک بکڕێتەوە، ئەگەر دانووستاندنەکان لەگەڵ کۆمپانیای هالیبێرتۆن شکستیانی هێنا، ئەوا بەغدا راستەوخۆ دەچێتە نێو دانووستاندنەکانەوە.
چەند رۆژێک پێش ئێستاش کۆمپانیای نەوتی بەسڕە رایگەیاندبوو، ئەگەری هەیە خۆیان پشکەکان لە کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل بکڕنەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئێکسۆن مۆبیل یەکێک بوو لەو کۆمپانیایانەی لە زووەوە دەستی بە گەڕان بە دوای نەوت لە عێراق کرد و لە ساڵی 2010ـەوە رەزامەندی وەرگرت لە عێراق کاربکات، کە لە دوای رژێمی پێشوو بەغدا جارێکی دیکە دەرگای کارکردنی بۆ کۆمپانیا نەوتییەکانی رۆژئاوا واڵا کرد، تاوەکو لە عێراق کاربکەن، کە بۆ ماوەی 40 ساڵ کارکردنی زۆربەی کۆمپانیا بیانییەکان لە عێراق قەدەغەکرابوو.