ئه‌گه‌ر دۆناڵد ترامپ ببێته‌ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا چی پێده‌بێت بۆ كورد؟

له‌مباره‌یه‌وه‌ راوێژكارێكی ترامپ بۆ كوردستان 24 ده‌دوێت

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/85763ab8-3349-4a4d-a9e4-5255882513ff/welid%20faris.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

وه‌لید فارس، راوێژكاری دۆناڵد ترامپ، كاندیدی سه‌ره‌كی كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بۆ هه‌ڵبژاردنی 2016ی ئه‌و وڵاته‌، تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، ترامپ دۆستێكی نزیكی كوردانه‌ و له‌ داهاتووشدا هه‌وڵده‌دا په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌نێوان واشنتۆن و كورددا هه‌بێت.

وه‌لید فارس، راوێژكارێكی عه‌ره‌بی ترامپه‌ و بۆ یه‌كه‌مجار بۆ میدیایه‌كی كوردی قسه‌ ده‌كات، گوتیشی: "ترامپ له‌ دژی هیچ بڕیارێكی گه‌لی كورد ناوه‌ستێت".