عێراق: ئه‌سته‌مه كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابخه‌ین
" تا ئێستا دانیشتوانی شنگال بۆیان نه‌ڕه‌خساوه بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان"

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق كاتی داخستنی كه‌مپه‌كانی موسڵی راگه‌یاند، ده‌شڵێت: "ئه‌سته‌مه كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابخه‌ین".
ئیڤان فائق، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران به ئاژانسی فه‌رمی عێراقی راگه‌یاند، كه‌مپی ئاواره‌كانی ته‌واوی پارێزگاكان داخران، جگه له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت، ئه‌سته‌مه دابخرێن.
وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق راشیگه‌یاند، تا كۆتایی ئه‌مساڵ كه‌مپی (جدعه) له پارێزگای نه‌ینه‌وا داده‌خرێت، كه دواین كه‌مپی ئاواره‌كانه له عێراق.
وه‌زیری كۆچی عێراقی روونیكرده‌وه، ئه‌سته‌مه كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابخرێن. گوتی: "به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی كه‌مپه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی داده‌خرێن".
وه‌زیری كۆچ ئاماژه‌یپێكرد، "تا ئێستا دانیشتوانی شنگال بۆیان نه‌ڕه‌خساوه بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان، ئه‌وان چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن دۆخی شنگال ئاسایی بكرێته‌وه".
كه‌ریم نووری بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، زۆربه‌ی ئاواره‌كان خه‌ڵكی شنگال و پارێزگای سه‌لاحه‌دین و موسڵن، ئومێد ده‌كه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان.
بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچی عێراقی هۆشداری له‌باره‌ی به‌زۆر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كانیدا، رایگه‌یاند، ئه‌و بوودجه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی كۆچ بۆ كه‌مپه‌كان دایناوه، به‌ش ناكات، ئه‌گه‌ر رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نه‌بن، ناتوانن ئیداره‌ی ئه‌و كه‌مپانه به دروستی بكه‌ن.