ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری: رێژه‌ی هاوسه‌رگیری دووه‌م له عێراق به‌رز بووه‌ته‌وه
"هۆكاری ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری دووه‌م بۆ نه‌زۆكی و نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانی ژنان ده‌گه‌ڕێته‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، رێژه‌ی هاوسه‌رگیری دووه‌م له عێراق له به‌رزبوونه‌وه‌دایه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ نه‌خۆشی درێژخایه‌نی ژنان و سۆشیال میدیا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، له رێگه‌ی گۆڤاری (دادوه‌ری) رایگه‌یاند، له ماوه‌ی 3 مانگی رابردوو، له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق 3023 حاڵه‌تی هاوسه‌رگیری دووه‌م تۆمار كراوه.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق راشیگه‌یاند، 1515 حاڵه‌ت زۆر پێویست بووه كه هاوسه‌رگیری دووه‌م ئه‌نجام بدات، بۆیه بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ هاوسه‌ری یه‌كه‌م پڕۆسه‌كه روویداوه، جگه له‌وه‌ش 1508 حاڵه‌تیش به ره‌زامه‌ندی هه‌ردوو لایه‌ن ئه‌نجامدراوه.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق روونیكرده‌وه، زۆرترین پاساوی ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیری دووه‌م له سه‌رۆكایه‌تی دادگای نه‌ینه‌وا، پاشان دادگای به‌سره و ئینجا له سه‌رۆكایه‌تی دادگای ئه‌نبار، تۆمار كراوه.
به گوێره‌ی داتایه‌ك كه میدیا عێراقییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، هۆكاری ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری دووه‌م بۆ نه‌زۆكی و نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانی ژنان ده‌گه‌ڕێته‌وه، جیا له‌وه‌ش زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كان وا تۆمار كراون، پیاوه‌كه دوای باشبوونی دۆخی ئابووری بۆ حه‌زی خۆی ئه‌م كاره ده‌كات و هاوسه‌رگیری دووه‌می ئه‌نجام ده‌دات.
به پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و داتایانه، ته‌كنه‌لۆژیا و كرانه‌وه‌ی سۆشیاڵ میدیا هۆكارن بۆ زیادبوونی ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیری دووه‌م.