راگهیهندراوێك له بارهی پهلاماری پهكهكه بۆ سهر پاسهوانهكانی دهروازهی پێشخابوور
مەبەستی پەکەکە لەم کارە، تەنیا نانەوەی ئاژاوە و شێواندنی دۆخی هەرێمی کوردستانه

K24 – دهۆك:
بهرپرسی خاڵی سنووری پێشخابوور، راگهیهندراوێكی له بارهی پهلاماری پهكهكه بۆ سهر پاسهوانهكانی ئهو خاڵه سنوورییه بڵاوكردهوه و رایگهیاند، لە ئەنجامی هێرشی ئهمڕۆیاندا ژمارەیەک پاسەوان بە سەختی بریندار بوون.
له بهشێكی دیكهی راگهیهندراوهكهدا هاتووه: مەبەستی پەکەکە لەم کارە، تەنیا نانەوەی ئاژاوە و شێواندنی دۆخی هەرێمی کوردستان و رێگرییە لە بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان.
دهقی راگهیهندراوهكه
راگەیاندراوێک لە بەرپرسی خاڵی سنووری پێشخابوور بۆ رای گشتی
ماوەی 3 مانگە بە بڕیاری پەکەکە دوو خیوەت لە خاڵی سنووری سێمالکای نێوان هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان هەڵدراون و رۆژانە بە زۆرەملێ خەڵکێک تیایاندا کۆدەکرێتەوە و بە بەرزکردنەوەی ئاڵا و هێماکانی پەکەکە و دروشمدان دژ بە هەرێمی کوردستان، هانیان دەدەن.
سەرەڕای هەموو شەڕفرۆشییەکانی پەکەکە، بەڵام لە بەر بەرژەوەندی گشتی و رەچاوکردنی بارودۆخی خەڵکی خۆشەویستی رۆژئاوا، دانمان بە خۆماندا گرت و هیچ کاردانەوەیەکمان نیشان نەدا.
بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی 12 ، بەوە نەوەستان و بە زیاتر لە سەد کەسەوە و بەبەرچاوی خەڵک و ئاسایشی سێمالکا و بە مۆلوتۆڤ و بەرد و دار، لە رێگەی پردی نێوان پێشخابوور و سێمالکا، هێرشیان بەرەو خاڵی سنووری ئێمە لە پێشخابوور هێنا. لە ئەنجامی ئەم هێرشەیاندا، ژمارەیەک پاسەوان بە سەختی بریندار بوون و جامەکانی ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەی خاڵی سنوورشیان شکاند.
مەبەستی پەکەکە لەم کارە، تەنیا نانەوەی ئاژاوە و شێواندنی دۆخی هەرێمی کوردستان و رێگرییە لە بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان. پێشخابوور تاکە رێگەی هاتن و چوونی خوشک و برایانمانە لەوێ و رێگەی دابینکردنی قووتی خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە. بۆیە پەکەکە بەم کارانە و داخستنی خاڵی سنووری پێشخابوور، مەبەستیانە زیان بە خەڵکی سڤیلی رۆژئاڤا بگەیەنن و هەر خۆشیان بەرپرسن لە وەستانی هاتوچۆ و داخستنی ئەم خاڵە سنوورییە.
شەوکەت بەربەهاری
بەرپرسی خاڵی سنووری پێشخابوور
