سێناتی فه‌ره‌نسا سووككردنی سزاكانی سه‌ر روسیا تاوتوێ ده‌كات
فه‌ره‌نسا په‌شیمانه له سزاكانی سه‌ر روسیا
K24 – هه‌ولێر
سێناتی فه‌ره‌نسا پرۆژه یاسایه‌ك تاوتوێ ده‌كات كه تێدا داوا ده‌كرێت سزاكانی سه‌ر روسیا به‌شێوه‌یه‌كی له‌سه‌ره‌خۆ سووك بكرێت، پرۆژه یاساكه له كومیته‌ی كاروباری ئه‌وروپا په‌سندكراوه.
یڤێس پۆزۆ دی بۆرگۆ و سیمون سوتۆر، دوو سیناتۆری فه‌ره‌نسه‌وی كه پرۆژه یاساكه‌یان پێشكه‌شكردووه، رایانگه‌یاند خراپتربوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان روسیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا ته‌نیا په‌شیمانبوونی له‌دوای خۆیدا هێناوه، پێمان وایه هه‌ڵگرتنی هه‌نگاو به هه‌نگاوی سزاكانی سه‌ر روسیا پێویسته، به‌تایبه‌تی له بواری ئابوورییه‌وه.
پرۆژه یاسای هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر روسیا له كومیته كاروباری ئه‌وروپا له سێناتی فه‌ره‌نسا به ده‌نگی نزیكه‌ی ته‌واوی ئه‌ندامانی كومیته په‌سندكرا، كه ته‌نیا ده‌نگێكی دژ و ده‌نگێكی بێ لایه‌نی هه‌بوو.
پۆرگۆ سه‌رسورمانی خۆی به‌رامبه‌ر په‌سندكردنی پرۆژه یاساكه له لایه‌ن نزیكه‌ی ته‌واوی ئه‌ندامانی كومیته ده‌ربری و رایگه‌یاند ئه‌وه‌ی كه زیاتر جێگه‌ی سه‌رسورمان بوو، ئه‌وه‌یه كه سیناتۆرانی پارتی سوسیالیستی پشتیوانی حكومه‌ت، ده‌نگیان به پرۆژه‌كه‌دا و به ده‌ستپێكردنێكی باش وه‌سفكرد.
پرۆژه یاساكه له‌لایه‌كی تره‌وه ره‌خنه له روسیا ده‌گرێت به‌هۆی په‌یوه‌ستكردنی نمیچه دوورگه‌ی كریم به خاكه‌كه‌یه‌وه و داوا له ده‌سه‌ڵاتی فه‌ره‌نساش ده‌كات له‌گه‌ڵ هه‌ردو لایه‌نی روسیا و ئوكراین و هه‌روه‌ها وڵاتانی ئه‌وروپا كار بكات بۆ چاره‌سه‌ركردن شه‌ر و ئاڵۆزییه‌كانی ئوكراین.
رۆژی 28 نیسان په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا، كه له خواره‌وه‌ی سێناتی ئه‌و وڵاته‌یه پرۆژه یاسایه‌كی هاوشێوه په‌سندكرد و داوا له حكوومه‌ت كرد نه‌رازیبوونی خۆی به‌رامبه‌ر به‌رفراوانكردنی سزاكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا دژی روسیا نیشان بدات.