ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ئه‌ڵمانیا ده‌كات
توركیا ده‌یه‌وێت هه‌نگاو به‌رامبه‌ر بڕیاری جینۆساید ناسادنی كوشتاری ئه‌رمه‌نییه‌كان بگرێته‌به‌ر
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه له ئه‌ڵمانیا ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر له بڕیاره هه‌ڵه‌كه‌ی په‌شیمان نه‌بێته‌وه، هه‌نگاوی پێویست ده‌گرینه‌به‌ر.
ئه‌ردۆغان به‌ر له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكا بۆ به‌شداریكردن له مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی بۆكسێن محه‌مه‌د عه‌لی له فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا له بڕیاره‌كه‌ی په‌شیمان نه‌بێته‌وه، هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌وشه‌كه ده‌كه‌ین و هه‌نگاوی پێویست ده‌گرینه‌به‌ر.
ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها وتی له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایش، باسمان له‌م كرده‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كردووه كه سه‌ره‌داوێكمان به‌ده‌ستهێناوه و ئه‌گه‌ر له بڕیاره‌كه‌یان په‌شیمان نه‌بنه‌وه، پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌وشه‌كه و تاوتوێكردنی له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت، هه‌نگاوی پێویست ده‌گرینه‌به‌ر و ئیتر په‌یوه‌ندییه‌كانمان وه‌ك جاران نابێت، كه ئه‌و كاره‌ی ئه‌ڵمانیا به بڕیارێكی هه‌ڵه دایه زانین.
هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر بوونی سێ ملیۆن و 500 هه‌زار هاوڵاتی تورك له ئه‌ڵمانیا، كه به‌وته‌ی ئه‌و پێویسته زۆر به وردی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه بكه‌ین و هه‌نگاو بگرینه‌به‌ر.
په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا له رۆژی دووی حوزیران، كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان له لایه‌ن توركانی عوسمانییه‌وه له ساڵی 1915 به جینۆساید ناساند، كه باس له كوژرانی ملیۆنێك و 500 هه‌زار ئه‌رمه‌نی له ساڵانی سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ری یه‌كه‌می جیهانی ده‌كرێت.