نەتەوە یەكگرتووەكان: 90 ھەزار ھاوڵاتی لە نێو فەللوجە ماونەتەوە
K24 - ھەولێر
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی لە نێو فەللوجەدا ماونەتەوە، بە 90 هەزار کەس مەزەندە دەکات.
لیز گراند، رێكخه‌ری كاروباری پرۆسه مرۆییه‌كان لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، له باره‌ی ژماره‌ی هاوڵاتیانی گه‌مارۆدراوی نێو فه‌للوجه رایگەیاند: "بە گوێرەی زانیارییەكان پێشبینی ده‌كه‌ین ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌نێو فه‌للوجه‌دا ماونه‌ته‌وه له نێوان 80 بۆ 90 هه‌زار كه‌س بن".
له سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی فه‌للوجه تائێستا، ده‌یان خێزان توانیویانه له ده‌ستی داعش هه‌ڵبێن، پێشتریش نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هۆشداریدا له‌باره‌ی بوونی 50 هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی دابوو، كه له‌شارۆچكه‌كه‌دا گه‌مارۆدراون و ژیانیان له مه‌ترسیدایه.
شارۆچکەی فەللوجە لە پارێزگای ئەنبار سەرەتای ساڵی 2014وە کەوتووەتە بندەستی چەکدارانی داعش و سەرەرای هەوڵە بەردەوامەکانی هێزە عێراقییەكان بۆ گرتنەوەی شارۆچکەکە، بەڵام فەللوجە هێشتا لە بندەستی داعشدایە و شارۆچکەکە بە پێگەیەکی سەرەکی داعش هەژمار دەکرێت لە عێراق.