ئێکسۆن مۆبیل دەیەوێت لە بەرژەوەندی چین گورنە 1 جێبهێڵێت
عێراق رەتیدەکاتەوە و رێگری له رێككهوتنهكه دهكات
K24 - ههولێر:
کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل رایگەیاند، لە مانگی نیسانەوە پلانیان هەیە لە کێڵگەی گورنە یەکی عێراق دەستبەرداری پشکەکانیان بن، لە بارەیەوە سێ مانگ زووتر پلانەکەیان بە حکومەتی عێراق راگەیاندووە، کە دەیانەوێت سەرجەمی پشکەکانیان لە کێڵگەکە کە سەدا 32.7ـی کێڵگەکەیە بە کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی چینی CNPC و کۆمپانیای سینۆپیکی چینی بفرۆشن.
لە کاتێکدا بە هەمان شێوە کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی چینیش خاوەنداری سەدا 32.7ـی کێڵگەکە دەکات. بەڵام حکومەتی عێراق ئەو گرێبەستەی رەتکردووەتەوە و دەیەوێت لە جێگەی کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل کۆمپانیایەکی دیکەی نەوتی کاربکات، بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر هاوسەنگی هێز لە ناوچەکە نەبێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، جگە لە "سی ئین پی سی" و ئێکسۆن مۆبیل چەند کۆمپانیایەکی دیکە لە کێڵگەی گورنە یەک کاردەکەن، لە دیارترینیان کۆمپانیای ئۆتۆشۆی ژاپۆنی خاوەنداری سەدا 19.6 و پێترامینای ئەندەنووسی خاوەنداری سەدا 10 و کۆمپانیای حکومەتی عێراق بۆ بەدواداگەڕان خاوەنداری سەدا 5ـی کێڵگەکە دەکەن.