وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ دابه‌شده‌كات

"به‌غدا 200 ملیاره‌كه‌ی نه‌نارد"
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ دابه‌شده‌كات
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ دابه‌شده‌كات

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ تێیدا رایگه‌یاند، به‌داخه‌وه‌ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق (200) ملیاره‌كه‌ی تا ئێستا نه‌ناردووه‌، بۆیه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ تۆزێك خاوبووته‌وه‌.

ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

بەداخەوە وەزارەتی دارایی عێراق (200 ملیار)  دینارەکە کە وەک سلفە بۆ تەواوکاری دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەکاردەهێنرا تا ئێستا نه‌یناردووه‌.

هەرچەنده بەپێی یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵی ساڵی (2021)، دەبوو لەو بڕە زیاتری بناردایە، بەڵام بۆ مانگی (2021/11) تا ئەمڕۆ (2021/12/18) ئەو بڕەشی نەناردووە.

بۆیە دابەشکردنی مووچە تا ڕادەیەک خاوبووەتەوە، بۆ ئەوەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی (شارەوانی و گەشتوگوزار، کارەبا، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی دادوەری، خانەنشینی سەربازی و شارستانی) زیاتر دوانەکەوێت، بڕیارماندا لە داهاتی مانگی (2021/12) خەرج بکرێت.