خشته‌یه‌كی نوێی مووچه‌ راگه‌یه‌ندرا

به‌غدا 200 ملیاره‌كه‌ی نه‌نارد

وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌یه‌كی نوێی مووچه‌ی بڵاوكرده‌وه‌
وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌یه‌كی نوێی مووچه‌ی بڵاوكرده‌وه‌

K24- هه‌ولێر:

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌رێم به‌ كوردستان 24ـی راگه‌یاند، سبەی یەکشەممە 19-12-2021، مووچەی وەزارەتی شارەوانی و گەشت گوزار  و وەزارەتی کارەبا دابه‌ش ده‌كرێت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌ راشیگه‌یاند، رۆژی دووشەممە 20-12-2021 مووچەی سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران و خانەنشینی پێشمەرگە خه‌رجده‌كرێت.

گه‌نجینه‌ی هه‌رێم ئاماژه‌یپێكرد، رۆژی سێشەممە 21-12-2021 مووچەی خانەنشینی شارستانی بۆ مانگی 11-2021 دابەش دەکرێت.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ تێیدا رایگه‌یاند، به‌داخه‌وه‌ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق (200) ملیاره‌كه‌ی تا ئێستا نه‌ناردووه‌، بۆیه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ له‌سه‌ر داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شده‌كرێت.