ئه‌مشه‌و پاریس به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌كی پله پێنجی فه‌ره‌نسا یاری ده‌كات
پاریس سانجێرمان لە قۆناخی سێیەمی جامی فەرەنسا رووبەڕووی یانه‌یه‌كی پلهپێنج ده‌بێته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت مێسی بۆ ئه‌و یارییه بانگهێشت نه‌كرێت.
پاریس سانجێرمان لە قۆناخی سێیەمی جامی فەرەنسا، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه له کاتژمێر 11:10 خوله‌كی شه‌و بەکاتی هەولێر، رووبەڕووی یانەی ڤیگنایسی پلە پێنج دەبێتەوە.
لە دوایین یەکەی مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانی شازادەکانی پاریس، لیۆنێل مێسی و سێرخیۆ رامۆس بەشداریان کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نیە بەشداری یارییەکە بکەن، هەروەها سەرجەم یاریزانەکانی دیکەش، بێجگە لە نێیمار کە پێکانی هەیە، بەشداری راهێنانەکانیان کرد.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا، ماوریزیۆ پۆچیتینیۆ راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان ده‌یه‌وێت بۆ ئه‌م یارییه بانگهێشتی لیۆنێل مێسی نه‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه به ته‌واوه‌تی بۆ یارییه‌كه‌ی چوارشه‌ممه له خولی فه‌ره‌نسا به‌رامبه‌ر لۆریان ئاماده بێت.
سه‌رچاوه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه پۆچیتینیۆ ده‌یه‌وێت بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و پشوو به به‌شێكی زۆر له یاریزانه‌كانی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بدات و ده‌رفه‌ت بۆ یاریزانه لاوه‌كان بڕه‌خسێنێت.
پاریس سانجێرمان خاوەنی زۆرترین ناسناوی جامی فەرەنسایە، ئەو یانەیە چواردە ناسناوی به‌ده‌ستهێناوه و لە دوو وەرزی رابردووش بووەتە پاڵەوانی جامەکە.