به فه‌رمی زاخۆ راهێنه‌ره نوێیه‌كه‌ی به میدیایه‌كان ناساند
یانه‌ی زاخۆ له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان دوای زنجیره‌یه‌ك ئه‌نجامی خراپ، راهێنه‌رێكی نوێی ده‌ستنیشان كرد كه پێشتر ئه‌و راهێنه‌ره یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یانه‌ی شوڕته بووه.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، 19 دێسێمبه‌ری 2021، یانه‌ی زاخۆ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ خه‌میس حه‌موود واژۆ كرد كه پێشتر بڕوانامه‌ی راهێنه‌رایه‌تی له فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند له 2004 پێبه‌خشراوه.
خه‌میس حه‌موود پێشتر راهێنه‌ری یانه‌كانی منیشیه و حسێن ئه‌ریدی ئوردنی بووه، بۆ ماوه‌ی وه‌رزێكیش راهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌فریقی لیبی بووه.
ئه‌و راهێنه‌ره رۆژی هه‌ینی داهاتوو له یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی له خولی نایابی كوردستان له‌گه‌ڵ یانه‌ی زاخۆ رووبه‌ڕووی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ده‌بێته‌وه.
یانه‌ی زاخۆ ئه‌م وه‌رزه له خولی نایابی كوردستان له كۆی 10 یاری، 2 بردنه‌وه، 3 به‌رامبه‌ربوون و 5 شكستی هه‌یه، 5 گۆڵی كردووه و 10 گۆڵی لێكراوه و به كۆكردنه‌وه‌ی 9 خاڵ له خانه‌ی سێزده‌یه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه دێت.