كوردانی تاراوگه‌ كۆمه‌كی زیانلێكه‌وتووانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن

كوردانی تاراوگه‌، كه‌مپینێكیان به‌ ناوی "دڵمان لاتانه‌" بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ زیانلێكه‌وتووانی لافاوی هه‌ولێر راگه‌یاندووه‌

دیمه‌نێكی زیانبه‌ركه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی (17ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2021)ی هه‌ولێر، فۆتۆ: فرانس پرێس
دیمه‌نێكی زیانبه‌ركه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی (17ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2021)ی هه‌ولێر، فۆتۆ: فرانس پرێس

K24 – هه‌ولێر:

كوردانی تاراوگه‌، كه‌مپینێكیان به‌ ناوی "دڵمان لاتانه‌" بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ زیانلێكه‌وتووانی لافاوی هه‌ولێر راگه‌یاندووه‌ و داوا ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌ركێكی مرۆیی و ئایینی و نیشتمانی ره‌وه‌ندی كورد له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌شداری له‌ كه‌مپینه‌كه‌دا بكات.

بۆ ئه‌و كوردانه‌ی له‌ تاراوگه‌ ده‌ژین ده‌توانن پاره‌ له‌ رێگه‌ی ئه‌م هه‌ژماره‌ بانكییه‌وه‌ ره‌وانه‌ بكه‌ن:

Der Kurdische Diasporaverband e-V IBAN:DE10440501990071023346)

(BIC:DORTDE33XXX

پۆسته‌ری بانگه‌وازه‌كه‌
پۆسته‌ری بانگه‌وازه‌كه‌