له به‌غدا ئاشته‌وایی له نێوان هه‌ولێر و شورته كرا
یانه‌ی هه‌ولێر بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی سه‌ناعه سه‌ردانی به‌غدای كرد

یانه‌ی هه‌ولێر بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی سه‌ناعه سه‌ردانی به‌غدای كرد و پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی، ئاشته‌واویی له نێوان یانه‌ی هه‌ولێر و شوڕته كرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 20 دێسێمبه‌ری 2021، یانه‌ی هه‌ولێر بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر سه‌ناعه گه‌یشته به‌غدا، شاندی یانه‌ی هه‌ولێر له لایه‌ن (حیسام ساحێب جەزائیری) بەڕێوەبەری وەرزش و لاوانی مەدینە سەدر پێشوازی لێكرا.
دواتر دانیشتنێكی تایبه‌ت كرا به ئاماده‌بوونی وه‌لید عاره‌ب سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر و سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی یانه‌كه و محه‌مه‌د خۆشناو جێگری دووه‌می سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر و دیدار حامید ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه له‌گه‌ڵ سەرۆکی یانەی شوڕتە و هەندێک لە وەرزشوانانی ناوچەکه‌ش له دانیشتنه‌كه ئاماده‌بوون و تێیدا کۆتایی بەو کێشە و گرفتانە هات، کە لە یاری نێوان هەولێر و شوڕتە لە جامی عێراق ڕوویاندا.
یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه له جامی عێراق یانه‌ی شوڕته‌ی دوورخسته‌وه و گه‌یشته قۆناخی هه‌شتی پاڵه‌وانێتییه‌كه و دوای یارییه‌كه كێشه و گرفت له نێوان هانده‌ران دروست بوو.
زه‌رد پۆشه‌كانی هه‌ولێر له خولی نایابی عێراق دۆخیان باش نییه، له 13 یاریی رابردووی یه‌ك بردنه‌وه 5 یه‌كسان و 7 دۆڕانی هه‌یه، 7 گۆڵی كردووه و 16 گۆڵی لێ كراوه، به 8 خاڵ له خانه‌ی هه‌ژده‌یه‌می خوله‌كه دێت، بۆ یارییه‌كه‌یان، به‌رامبه‌ر سه‌ناعه، هه‌ولێر له تواناكانی شوان مامۆ و بارزان شێرزاد بێ به‌ش ده‌بێت، به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كاره‌ته زه‌رده‌كانیانه‌وه.

