سه‌رنجڕاكێشترین شێوازی قژی یاریزانه‌كانی یۆرۆی 2016
له پاڵهوانییهتییهكاندا یاریزان چه‌ند به‌هۆی ئاستییه‌وه ده‌ناسرێن، ئه‌وه‌نده‌ش به‌هۆی شێواز و ستایلی قژیان ناویانگ په‌یدا ده‌كه‌ن و له جیهاندا ده‌ناسرێن.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل، له ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به سه‌رنجڕاكێشترین شێوازی قژی یاریزانه به‌شداربووه‌كانی یۆرۆی 2016 كردووه و وێنه‌ی پۆڵ پۆگبای به ستایله تازه‌كه‌ی قژی له‌سه‌رووی هه‌مووان داناوه.
1ـ پۆڵ پۆگبا، ناوه‌ڕاستكاری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی فره‌نسا، لێواره‌كانی سه‌ری تاشیوه و نووسیویه‌تی: Pogboom، ئه‌م ستایله نوێیه‌ی پۆگبا ره‌نگه ببێته یه‌كێك له سه‌رنجڕاكێشترین شێوازه‌كانی قژی یاریزانان له یۆرۆی 2016.
2ـ مارك هامسیك، كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی سلۆڤاكیا، جارێكی دیكه به هه‌مان ئه‌م قژه‌ی كه ساڵانێكه له‌گه‌ڵ یانه‌ی ناپۆلی ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌ر به هه‌مان ستایلیش له یۆرۆی 2016 به شێوازه جیاوازه‌كه‌ی قژی ده‌بینرێته‌وه.
3ـ مه‌روان فیلانی، ناوه‌ڕاستكاری هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا به‌هۆی قژه لول و گه‌وره‌كه‌ی لای هه‌موو وه‌رزشكارێك ناسراوه، ئه‌و كاتێك په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن كرد و دواتر له یانه‌ی مانچێسته‌ر گیرسایه‌وه، شێوازێكی تایبه‌تی قژی هه‌یه و بۆ یۆرۆی 2016 گۆڕانكاری له ڕه‌نگی قژی كردووه.
4ـ راجا ناینگۆلان، ناوه‌ڕاستكاری هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا، یه‌كێكی دیكه له‌و یاریزانانه‌ی كه خاوه‌نی قژێكی سه‌رنجڕاكێشه، ئه‌ویش به هه‌مان شێوه‌ی فیلانی هاونیشتیمانی گۆڕانكاری له ڕه‌نگی قژی بۆ یۆرۆی 2016 كردووه، جیا له‌وه‌یش تاتۆیه‌كی گۆڵی له ملی نه‌خشاندووه.
5ـ ئارۆن رامسی، ناوه‌ڕاستكاری هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز كه بۆ یه‌كه‌مینجاره به‌شداریی له یۆرۆ ده‌كات، شێوازێكی تایبه‌تی بۆ یۆرۆی فره‌نسا به قژی به‌خشیوه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)