کۆمەکی وەبەرهێنەران بۆ زیانلێكهوتوانی لافاوهكهی ههولێر گەیشتووەتە نزیکەی 1.5 ملیار دینار
دەستەی وەبەرھێنان: کۆمەکەکە راستەوخۆ رادەستی پارێزگای ھەولێر دەکرێت
K24 - ههولێر:
دەستەی وەبەرھێنانی ههرێمی كوردستان له راگهیهندراوێكدا ئاشكرای كرد، هەڵمەتی دەستەی وەبەرهێنان بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ زیانلێكهوتوانی لافاوەکەی هەولێر بەردەوامە.
د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئاماژهی بهوه كرد، تاوەکو ئێستا ملیارێک و 460 ملیۆن دینار لەلایەن وەبەرهێنەران تەرخانکراوە و ژمارەکەش لە زیادبوونە.
ئاماژەی بەوەش کرد، کۆمەکەکە راستەوخۆ رادەستی پارێزگای ھەولێر دەکرێت و ھەڵمەتەکەش تاوەکو کۆتایی ئەم ھەفتەیە بەردەوامە.