عێراق دوایین قۆناخی قەرەبووکردنەوەی کوێتی جێبەجێکرد
عێراق به 54 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار قه‌ره‌بووی كویتی كرده‌وه و دۆسیه‌كه داخرا

K24 - هه‌ولێر:
بانکى ناوەندى عێراق رایگەیاند، 44 ملیۆن دینارى دیکە رادەستى کوەیت کراوە، کە کۆتا قۆناغى قەرەبووى ئەو وڵاتەیه و دۆسیه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كوه‌یت داخرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بەمەش عێراق بەتەواوى ئەو بڕە پارەیەی داوە، کە نەتەوە یەکگرتووەکان، بەگوێرەی بڕیاری 687ی ساڵی 1991، بۆ قەرەبووکردنەوەی کوێت بڕیاری لەسەردابوو، بڕەکەشى 54 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار بوو.
بانکی ناوەندی عێراق هیواشی خواستووە، ئەم هەنگاوە ببێتە هۆکاری دەرچوونی وڵاتەکەی، لەژێر بەندى حەوت و سیستمی بانکی عێراق، بە سیستەمى بانکى جیهانییەوە ببەسترێتەوە.
له (2ی ئاب/ ئۆگه‌ستی 1990) رژێمی به‌عس كوه‌یتی داگیركرد و له (6ی ئادار/ مارسی 1991) هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌ركردایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا كوه‌یت له‌ژێر ده‌ستی عێراق ئازاد كرا.
دوای داگیركردنی كوه‌یت، سه‌دام ئه‌و وڵاته‌ی كرده 19یه‌مین پارێزگای عێراق، به‌ڵام له‌دوای ئه‌و داگیركردنه‌وه عێراقییه‌كان باجی ره‌فتاره‌كانی رژێمی به‌عسیان دا و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی گه‌مارۆیه‌كی ئابووریی توندی خسته‌سه‌ر عێراق.