نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى توركيا له‌ عێراق كۆبووه‌وه‌

"دوايين پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌ گشتى و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو"

نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى توركيا له‌ عێراق كۆبووه‌وه‌
نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى توركيا له‌ عێراق كۆبووه‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/12/22 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ عه‌لى رزا گوينه‌ى، باڵيۆزى كۆمارى توركيا له‌ عيراق كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا، پرۆسه‌ى سياسى و هه‌ڵبژاردنه‌كان و دۆخى عيراق به‌ گشتى، هه‌وڵى تێپه‌ڕاندنى گرفته‌كان ده‌رباره‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى عيراق، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و په‌لاماره‌كانى داعش تاوتوێ كران.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ خواستى بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئابووريدا كرده‌وه‌ و له‌سه‌ر گرنگيى هاريكاريى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگى بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌كه‌دا هاوڕا بوون.

دوايين پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌ گشتى و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو كه‌ كونسولى گشتيى توركيا له‌ هه‌ولێر تيايدا ئاماده بوو.

Fly Erbil Advertisment