وه‌زيرانى به‌رگرى رووسيا و ئێران و سووريا كۆده‌بنه‌وه
ئاژانسى رۆيته‌رز بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ وه‌زيرانى به‌رگرى هه‌ريه‌ك له رووسيا و ئێران سووريا بۆ تاوتوێكردنى هه‌ڕه‌شه هاوبه‌شه‌كانيان كۆده‌بنه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسى رۆيته‌رز بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ وه‌زيرانى به‌رگرى هه‌ريه‌ك له رووسيا و ئێران سووريا بۆ تاوتوێكردنى هه‌ڕه‌شه هاوبه‌شه‌كانيان كۆده‌بنه‌وه.
رۆيته‌رز ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، وه‌زيرانى به‌رگرى ئه‌و وڵاتانه باس له به‌هێزكردنى هاوكارييان ده‌كه‌ن له پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى زياترى چه‌كدارانى داعش.
بڕياره كۆبوونه‌وه‌كه له تارانى پايته‌ختى كۆمارى ئيسىلامى ئێران ئه‌نجام بدرێت.
له سووريا و عێراقدا، هه‌ريه‌ك له هێزه‌كانى كۆمارى ئيسلامى ئێران و رووسيا رووبه‌ڕووى مه‌ترسييه‌كانى داعش بوونه‌ته‌وه و له رێگه‌ى سه‌ربازييه‌وه كۆمه‌كى حكومه‌ته‌كانى به‌غدا و ديمه‌شق ده‌كه‌ن.