ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى: داعش هێشتا مه‌ترسييه
ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى رايگه‌ياند، هێشتا داعش مه‌ترسييه بۆ سه‌ر ئاسايش و ئارامى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى رايگه‌ياند، هێشتا داعش مه‌ترسييه بۆ سه‌ر ئاسايش و ئارامى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى.
ئه‌مڕۆ 9ى حوزه‌يرانى 2016، دوو ساڵ به‌سه‌ر په‌لهاويشتن و پێشڕه‌وى چه‌كدارانى داعش تێده‌په‌ڕێت.
له رۆژێكى وه‌ك ئه‌مڕۆدا و دوو ساڵ به‌ر له ئێستا داعش له ژێر ناوى (تێكشكانى سنووره‌كانى سايكس پيكۆ)، له سوورياوه په‌ڕييه‌وه عێراق و توانى مووسڵ داگير بكات و به‌ره‌و به‌غدا په‌ل بهاوێژێت.
جيڤرى ڤيلتمان، بريكارى ئه‌ميندارى گشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى سياسى، رايگه‌ياند، هێشتا داعش هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه بۆ سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيرى نێوده‌وڵه‌تى.
ناوبراو له راپۆرتێكدا، ئه‌وه‌ى روونكردووه‌ته‌وه، "سه‌ره‌ڕاى هه‌وڵه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش، و سه‌ره‌ڕاى شكسته سه‌ربازييه‌كانى داعش له عێراق و سووريا و ئه‌و فشاره داراييه‌ى لهسهريانه، به‌ڵام هێشتا داعش هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى گه‌وره‌يه بۆ سه‌ر ئاسايش و ئارامى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شكردووه، ئه‌و هه‌ڕه‌شه جيهانييه به‌رده‌وامه و مه‌ترسى ئه‌وه‌ش هه‌يه ئه‌گه‌ر ئه‌و فشاره له‌سه‌ر ئه‌و رێكخراوه به‌رده‌وام بێت، ره‌نگه داعش ناچار بێت توانا داراييه‌كانى بگوازێته‌وه بۆ رێكخراوه‌كانى لايه‌نگرييان.
له‌و باره‌يه‌وه ڤيلتمان گوتى: بۆ يه‌كه‌مجاره ده‌رده‌كه‌وێت كه رێبه‌رايه‌تى داعش، له 2014ه‌وه رووبه‌ڕووى قه‌يرانى دارايى ببێته‌وه.
به گوێره‌ى ئه‌و راپۆرته‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌ى كردووه داهاتى نه‌وتى داعش كه‌ميكردووه و ئه‌وه‌ش كاريگه‌رييه‌كى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر لايه‌نى دارايى ئه‌و رێكخراوه درووستكردووه و داعش ناچار بووه، مووچه‌ى چه‌كداره‌كانى به رێژه‌ى نيو به نيو كه‌مبكاته‌وه.