له هه‌مان شار.. پزیشكێك دایكی خۆی ده‌خنكێنێت و باوكێكیش كوڕه‌كه‌ی ده‌كوژێت
ماوه‌یه‌كه ناكۆكی خێزانی و رووداوی كوشتن تادێت له‌و شاره زیاتر ده‌بن
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی میدیا میسرییه‌كان، ماوه‌یه‌كه ناكۆكی خێزانی و رووداوی كوشتن له شاری "محه‌له‌ی كوبرا" له سنووری پارێزگای غه‌ربییه‌ی ئه‌و وڵاته تادێت زیاتر ده‌بن، ئه‌مڕۆش دوو تاوانی كوشتن به‌هۆی ناكۆكییه خێزانییه‌كان له‌و شاره ئه‌نجامدراون.
رۆژنامه‌ی ئه‌هرامی میسری بڵاویكرده‌وه، پزیشكێك له شاری "محه‌له‌ی كوبرا" دایكی خۆی خنكاندووه و پیاوێكیش به‌هۆی ناكۆكی له‌سه‌ر فرۆشتنی خانووه‌كه‌یان، به‌چه‌قوو كۆتایی به ژیانی كوڕه‌كه‌ی هێناوه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاشكرایكرد، گه‌نجێك كه له بنكه‌ی ته‌ندروستی محه‌له‌ی كوبرا پزیشك بووه، به‌هۆی هه‌ڵچوونی ده‌روونییه‌وه دایكی خۆی خنكاندووه و به لێدانی چه‌ند چهقوویهكیش هه‌وڵی كوشتنی باوكی داوه، به‌ڵام باوكه‌كه‌ی نه‌مردووه.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێدراوه، دوای ئه‌وه‌ی پزیشكه‌كه دایكه 59 ساڵییه‌كه‌ی خنكاندووه، خه‌نجه‌رێكی له‌ده‌ست گرتووه و به‌دوای باوكی كه‌وتووه و چه‌ند خه‌نجه‌رێكی له باوكی داوه و به سه‌ختی برینداری كردووه، به‌ڵام نه‌مردووه.
رۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زاری دراوسێكانی ئه‌و خێزانه بڵاویكرده‌وه، پزیشكه‌كه تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی بووه و دوای ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه‌ش له ماڵه‌وه راینه‌كردووه و به‌دیار ته‌رمی دایكه‌كه‌یه‌وه دانیشتووه و گریاوه، تا ئه‌و كاته‌ی هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه.
وه‌ك رۆژنامه میسرییه‌كه ئاشكرایكردووه، باوكی ئه‌و پزیشكه چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی داوه‌ته ده‌ست پۆلیس، كه تووشبوونی كوڕه‌كه‌ی به نه‌خۆشی ده‌روونی پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجامیداوه، له‌ژێر فشاری ده‌روونی بووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه، له رووداوێكی دیكه‌دا له هه‌مان پارێزگا، به‌هۆی ناكۆكی له‌سه‌ر فرۆشتنی خانووه‌كه‌یان، باوكێك كوڕه‌كه‌ی خۆی كوشتووه.
رۆژنامه‌كه بڵاویكرده‌وه، قوربانییه‌كه ته‌مه‌نی 30 ساڵ بووه و ویستوویه‌تی خانووی خێزانه‌كه‌یان بفرۆشێت، به‌ڵام باوكی رێگر بووه بۆ ئه‌و كاره، بۆیه هه‌ڵچوون له نێوان هه‌ردووكیان درووستبووه و باوكه‌كه له تووڕبووندا چه‌ند چه‌قوویه‌كی له كوڕه‌كه‌ی داوه و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
باوكه‌كه دانی به كوشتنی كوڕه‌كه‌یدا ناوه و گوتوویه‌تی: كاتێك له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی به‌شه‌ڕهاتووه، چه‌قوویه‌كی له چێشتخانه‌ی ماڵه‌كه‌ی هێناوه و چه‌ند چه‌قوویه‌كی له كوڕه‌كه‌ی داوه.
باوكه‌كه ئاشكراشیكردووه، ناكۆكییه‌كانیان له‌سه‌ر فرۆشتنی خانووه‌كه‌یان بووه، كه ماوه‌یه‌كی زۆره كوڕه‌كه‌ی هه‌وڵی بۆ ده‌دات، به‌ڵام باوكه‌كه ره‌تی كردووه‌ته‌وه و دواجار ئه‌و رووداوه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
H.B